" 20 گوندی کوردانی شەبەک خاپوور کراون و 233 کەس هێشتا بێسەروشوێنن"
بە گوتەی دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی شەبەک، کوردانی شه‌به‌ك کەلە ده‌شتی نەینەوا نیشته‌جێن، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئەو بەڵگە و دیکیۆمێنتانەن كه تیرۆریستانی داعش له‌دژیان كردوویانە، ئامانجیان ئه‌وه‌یه لێپێچینه‌وه له تیرۆریستان بكرێت و بە سزای خۆیان بگه‌ن.
لەمبارەوە ماڵپەڕی (عه‌ره‌بی دیارنا) بڵاوی كردووەته‌وه، وه‌ك هه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق، كه داعش، كردبوونییه ئامانجی خۆی، پێکهاتەی شهبەكیش بێبه‌ش نه‌بوون له هێرشه‌كان کە ساڵی 2014 داعش كردییه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوان له عێراق، کە به سه‌دان قوربانیی لێ كه‌وتەوە.
لهمبارەوه قوسه‌ی عه‌باس، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گەیاندووە هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێکهاتەی شه‌به‌ك، له خۆیدا هه‌ڵمه‌تێكی تیرۆریستیی رێكخراو بووه، كه كراوه‌ته سه‌ر شه‌به‌ك و هاوكاتیش بووه له‌گه‌ڵ كاره توندوتیژییه تایفه‌گه‌رییه‌كان كه عێراقی هه‌ژاند.
قوسەی عه‌باس ئاماژەی بۆ ئه‌وەش کردووە كه قاعیده و دواتریش داعش به هێرشه خۆكوژییه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌شتی نەینەوا، كه زۆرینه‌یان شه‌به‌ك بوون به هه‌زاران كه‌سیان لێ كوشتن و برینداریان كردن.
ئەو پەلەمانتارە گوتیشی: "داعش هێرشی كرده سه‌ر ده‌شتی نەینەوا و دوای ئه‌وه‌ی داعش ئاگری له ماڵه‌كانیان به‌ر دا وێرانی كردن، دانیشتوانی زیاتر له 20 گوندی شه‌به‌ك ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت".
قوسەی عه‌باس كه بۆ خۆی یه‌كێكه له کوردانی شه‌به‌ك، ده‌ڵێت: "دۆسیهگهلێكی بهڵگهمەند و تێروته‌سه‌لیان لەبارەی تاوان و تیرۆرەکانی داعش كۆ كردووەته‌وه، كه له دژیان كراوه کە تێیدا ناوی 233 شه‌به‌ك هاتووه، كه رێكخراوی داعش رفاندوونی و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنن".
گوتیشی: "ئامانج له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یه، کە لێپێچینه‌وه له تیرۆریستان بكرێت و به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین زیاتر بایه‌خ به خێزانی قوربانییه‌كان بدات و قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه".
ناسه‌قامگیریی ئەمنی:
هەر لەمبارەوە سالم جومعه په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری شه‌به‌كان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌ی كوژراوانی شه‌به‌ك بكرێت، كه نزیكه‌ی 2300 قوربانی ده‌بن، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوەکانی قاعیده و داعش كوژراون، هه‌روه‌ها داوای ئاشكراكردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كردووه، كه داعش رفاندوونی و هێشتا بێسه‌روشوێنن.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش سه‌دان ماڵی شه‌به‌كیان بۆردومان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا گرتووه، هه‌روەها شوێنه‌واره كولتوورییهكانیشیان وێران كردوون و کەلوپەلە گرانبه‌هاكانی ناویان دزیوه".
سالم جومعه لە درێژەدا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کە داعشه‌كان دۆڕان، بەڵام هێشتا مه‌فره‌زه‌یان له ناوچه‌كانی ده‌شتی نەینەوا ماوە و لەو ناوچانە دێن و ده‌چن، كه شه‌به‌ك لێی نیششتهجێن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه هێشتا ره‌وشی ئاسایش له‌م ناوچانه ناسه‌قامگیره".
بەپێی زانیارییەکان دژوارترین هێرش، كه له سێپته‌مبه‌ری 2009 كراوه‌ته سه‌ر پێکهاتەی شه‌به‌ك، ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بوو، كه كرایه سه‌ر گوندی "خه‌زنه" و بووە هۆی رووخانی 70 خانوو و كوژرانی زیاتر 50 كه‌سی له کوردانی شه‌به‌ك.