ئەكتەرێكی جیهانی كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەكتەرێكی جیهانی كۆچی دوایی كرد

 

پاڵەوانی زنجیرەكانی بلاچک پانتهه‌ر و ئەكتەری جیهانی چادویك بوزمان لە تەمەنی ٤۳ ساڵیدا لە ماڵەوە و لە ناو خانەوادەكەیدا كۆچیی دوایی كرد.

بەرێوەبەری كارەكانی بوزمان ئاشکرای کرد کە ئەم ئەكتەرە ماوەیەك بوو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە هاتبوو، هەر بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بوزمان، پاڵەوانی زنجیرەكانی مارفیل بوو و لە گشت زنجیرەكاندا رۆلی سەرەكی هەبووە، زیاتر ئەو رۆڵانەی كە پێی دەدرا رۆڵی پاشا بوو.

خێزانی ئەو ئەكتەرە لە هەژماری فەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا نووسیویەتی: "بەرجەستەكردنی رۆڵی پاشای چالا یەكێك لەو رۆلانەی كە بوزمان زۆر شانازی پێوە دەكرد، هەر بۆیە ئەو درامایە بە نەمری لای خانەوادەكەیان دەمێنێتەوە".