جێگرێکی رۆحانی داوای ئاشکراکردنی دەستدرێژییە سێکسییەکان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جێگرێکی رۆحانی داوای ئاشکراکردنی دەستدرێژییە سێکسییەکان دەکات

جێگرێکی سەرکۆماری ئێران داوا لەو ژن و کچانەی دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر دەکات، دەستدرێژییەکان ئاشکرا بکەن.

مەعسومە ئیبتیکار، جێگری حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ژن و خێزان، رایگەیاندووە، حکوومەت پرۆژەیاسای رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی ئامادە دەکات و دەینێرێتە پەرلەمان.

مەعسومە ئیبتیکار داوای لە هەموو ئەو ژن و کچانەی وڵاتەکەی، کە دەستدرێژییان کراوەتەسەر، کردووە، دەستدرێژییەکە و ناوی دەستدرێژیکارەکە ئاشکرا بکەن، بۆ ئەوەی سزا بدرێن.

ئەو لێدواانەی ئەو جێگرەی سەرکۆماری ئێران دوای ئەوە دێت، کە ژمارەیەک کچە قوتابیی زانکۆی تاران بەشداریی هەڵمەتی  #Me_Tooیان کرد و ئاشکرایان کرد، کە کەیوان ئیمام وەردی، قوتابی پێشتری کۆلێژی هونەر لە زانکۆی تاران ئەوانی هەڵخەڵەتاندووە و بردوونیەتە مالەوە و دوای بێهۆشکردن، دەستدرێژیی سێکسی کردوونەتە سەر.

وێنەیەکی کەیوان ئیمام وەردی