كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چاودێرێک: چەککردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاسان نابێت

چاودێرێکی سیاسی پێی وایە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست ناهێنن.

بورھان فەرەج، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی و چاودێری سیاسی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ھەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پشتیوانیی ئەمریکا و سعودیە و کەنداو بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی دەستی پێکردوە.

بورهان فەرەج هەروەها رایگەیاند، ئەو ھەوڵەی مستەفا کازمی ئاسان نییە، چونکە لە پشتەوەی ئەوانیش ئێران و ھەموو حزبە عەرەبە شیعەکان ھەن، کە خاوەنی ئەو چەکدارانەن، ”دوو ئەگەر لەبەردەم ئەو ھەنگاوەدا ھەیە، ئەگەر کارێکی وابکرێت، ئەوە عێراق بەرەو دەوڵەت و دامەزراوەی نیشتمانی دەڕوات، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرێت ئەوە شەڕی ناوخۆیی و ئەھلی چاوەڕوانکراوە و ئەوەش کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کۆی کەرتەکان لە عێراقدا و بەرەو خراپتر دەڕوات“.

ئەو چاودێرە بەپێویستی دەزانێ کازمی لە دەستبردن بۆ هەر کارێک، هەڵوێستی کورد و سوننە وەبگرێت، ”پێویستە لە ھەموو پرسە چارەنوسساز و گەورەکاندا مستەفا کازمی پرس بە پێکھاتەکان بکات بەتایبەتی کورد و سوننە، بەتایبەتی کورد، چونکە ئەگەر کۆدەنگی لە ھەر پرسێکدا دروست نەبێت، زەحمەتە بتوانرێ ھەنگاوی باش بنرێ“.