بەڕیتانیا بەشێک لە پەنابەران ڕەوانی وڵاتان ئەورووپا دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕیتانیا بەشێک لە پەنابەران ڕەوانی وڵاتان ئەورووپا دەکاتەوە

 

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بەریتانیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ ناردنی پەنابەرانی بۆ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بەتایبەت ئەوانەی کە پەنجەمۆری ئەورووپایان هەیە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:  "بەریتانیا دەستی کردووە بە ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی پەنجەمۆریان هەیە لە وڵاتانی ئەورووپی، پارێزەرانی ئەو کۆچبەرانە هەوڵی زۆریان داوە بۆ ڕێگریکردن لە ناردنەوەیان، بەڵام بەهۆی یاسای دۆبلنەوە شکستیان هێناوە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ناسنامەی کۆچبەرەکان دەرکەوتووە کە خەڵکی وڵاتانی سودان و یەمەن و عێراق و کوردستانن". 

گوتیشی:  "کە ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیادا بوون کاتێک بڕیاری ناردنەوەیان دەرکراوە هەوڵی خۆکوژی و مانگرتنیان داوە لە ئاو و خۆراک، بەڵام لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە سەرجەم هەوڵەکان ڕەتکرانەوە، لەبەر ئەوە بەریتانیا لە پلانیدا نیە کە دەست لە ناردنەوەی کۆچبەران هەڵبگرێت و بڕیاری داوە کە تا مانگێکی دیکە تەواوی ئەو کۆچبەرانەی پەنجە مۆریان هەیە، بیانگەڕێنێتەوە".