بۆ یەکەمجار پەڕەشووتوانێک لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە خێرایی 150 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە کە فڕۆکەکە بە وزەی خۆر کار دەکات و ئەمەش لە دنیای فڕۆکەوانی و وەرزشی پەڕەشووتوانیدا بە سەرکێشییەکی نوێ ناو دەبرێت.
رێكخه‌رانی ئەو بازدانە کە خەڵکی سویسران، ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له جیهاندا کە په‌ڕه‌شووتوانێك خۆی له به‌رزایی هەزار و 520 مه‌تریەەوە لەسەر فڕۆكه‌یه‌ك باز دەداتە خواره‌وه، كه فڕۆکەکە به وه‌زی خۆر كار ده‌كات.
ئاژانسی (سكای‌نیوز) به پشتبه‌ستن به زانیاریی ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاوی كردووەته‌وه، فڕۆكه‌كه كه جێی دوو سه‌رنشینی تێدا ده‌بێته‌وه له كه‌شوهه‌وایه‌كی باش‌دا ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كردووه، كه مه‌به‌ست لەو کارە ڕێکلام بووە بووه بۆ ئەو فڕۆکەیە کە بە وزه‌ی خۆر کار دەکات.
"را‌فائیل دۆمجان"ی په‌ڕه‌شووتوان به خێرایی 150 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا هاتووەته خواره‌وه و له نزیك بنكه‌ی پڕۆژه‌كه له بایرن نیشتووەتە سه‌ر زه‌وی.
دۆمجان هانده‌ری پڕۆژه‌ی"سولارستراتوس"ە كه به‌شداری له لێخوڕینی فڕۆكه‌كه‌شدا كردووه، ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ زۆر شتی گرنگ هه‌یه بكه‌ین، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه‌سێك له فڕۆكه‌یه‌ك خۆی ده‌هاوێته خواره‌وه، كه به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات. بێگومان ئه‌م داهێنانه نوێیه دوا رۆژی وه‌رزشی په‌ڕه‌شووتوانان ده‌گۆڕێت.
ئامانجی رێكخه‌رانی گه‌شته‌كه ئه‌وه‌یه له 2020، گه‌شتێكی ئاسمانی له به‌رزایی 20 هه‌زار مه‌تری به فڕۆكه‌یه‌ك ڕێک بخه‌ن، كه به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و له گه‌شته‌كه‌دا ده‌یانه‌وێت چینی "ئه‌لستراوسفیر" ببڕن، كه چینێكی به‌رزه له به‌رگی زه‌ویدا.