سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە دوو مەرج قەرز بە عێراق دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە دوو مەرج قەرز بە عێراق دەدات

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە دوو مەرج قەرز بە عێراق دەدات و پەرلەمانتارێک مەرجەکان ئاشکرا دەکات.

ئاژانسی (سپۆتنیک) لە زاری جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، دیدارێکی ”گرنگ“ی لەگەڵ کریستالینا جۆرجیاڤا، بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، هەبوو.

جەمال کۆچەر هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا بڕی ئەو پارەیەی عێراق دەیەوێ لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی قەرزی بکات دیاری نەکراوە، بەڵام سندوقەکە ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بە قەرز، راگەیاندووە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە دوو مەرج قەرز بە عێراق دەدات، کە بریتین لە؛

- ئەو پارەیەی عێراق بە قەرز وەری دەگرێت دەبێ بۆ پرۆژەی بونیاتنانی ژێرخان تەرخان بکرێت نەوەک مووچە.

- دەبێ عێراق کەشێکی ئەمنی و وەبەرهێنانی گونجاو بۆ دروستکردنی پرۆژە ژێرخانییەکان، دابین بکات.