وڵاتانی کەنداو کارەبا بە خۆڕایی دەگەیەننە عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وڵاتانی کەنداو کارەبا بە خۆڕایی دەگەیەننە عێراق

بۆ دوورخستنەوەی لە ئێران، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کارەبای بەخۆڕایی دەگەیەننە عێراق.

ریاز جەنابی، باڵوێزی عێراق لە سعودیە رایگەیاندووە، بەستنەوەی کارەبای عێراق بە کارەبای وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، کێشەی کارەبا لە عێراق چارەسەر دەکات.

ریاز جەنابی هەروەها رایگەیاندووە، وەزارەتی کارەبای عێراق و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ گەیاندنی کارەبای کەنداو لەڕێی کوێتەوە بە عێراق، واژۆ کردووە.

باڵوێزی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تێچووی گەیاندنی کارەبای کەنداوی بۆ عێراق لەو هاریکارییانە دابین دەکرێ، کە لە کۆنگرەی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆ کرایەوە.

کۆنگرەی وڵاتە کۆمەکبەخشەکان بۆ ئاوەدنکردنەوەی عێراق لە مانگی 2ـی ساڵی 2018 لە کوێت ساز کرا و تێیدا بڕی 30 ملیار دۆلار وەک هاوکاری بۆ عێراق کۆ کرایەوە.

ئێستا عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا و گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئێران دەبەستێت و ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی عەرەبیش بەردەوام گوشار دەکەن بۆ دوورکەوتنەوەی عێراق لە کڕینی کارەبای ئێرانی.