كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

قوتابییەکی زانکۆی ڕاپەڕین ئەپێک بۆ فێربوونی زمان دروست دەکات

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات کە قوتابییەکی زانکۆی ڕاپەڕین ئەپێک بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی دروست دەکات.

ئاراس ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "خوێندکاری زانکۆمان ھێدی ئەبوبەکر، كە دانیشتووی شارۆچكەی حاجیاوایە و خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی عەرەبییە لە كۆلێژی پەروەردە لە كەمپەسی قەڵادزێ و توانیویەتی ئەپێك بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ناوی (kpclass) دروست بكات و دوای کارکردنێکی زۆر و ھەوڵێکی بێوچان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەپەکەی و تەواوبوونی کارەکانی راپۆرتی کارکردنی نارد بۆ گۆگڵ دوای پەسەندکردنی فۆڕمی ڕێپێدانی کارکردنی بۆ گەڕایەوە"

گوتیشی: "ئامانجی ئەو خوێندکارە کارکردنە بۆ پێشخستنی ئاستی خۆی و زانکۆکەی و وڵاتەکەی، هەروەها گەیاندنی ناوی خۆی وەک داھێنەر و زانستخواز و ناوی زانکۆکەی وەک ناوەندێکی چالاکی داھێنان و پێشکەوتن بە دونیا و لیستی ریکۆردەکانی جیھان".

جەختیشیکردەوە "ئەو خوێندکارە گۆگڵ و پڕۆپۆزەڵیشمی هەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کتێبخانەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و دروستکردنی سیستەمی لۆکەیشن بۆ زانکۆی ڕاپەڕین و ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی فەرهەنگێكە کە کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدان و ھەموو سیستەمە پێویستەکان لە ھەردوو ئەپەکەدا بەردەستە وەکو سیستەمی ڤۆیس - سیستەمی سکان - سیستەمی کامێرا - سیستەمی ئیمەیڵ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئۆتۆ ڤێرژن".