شه‌شه‌مین دیداری شانۆی كوردی به‌ ئۆنلاین ساز ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شه‌شه‌مین دیداری شانۆی كوردی به‌ ئۆنلاین ساز ده‌كرێت

 

شه‌شه‌مین دیداری شانۆی كوردی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوو 2020/8/28، ده‌ست پێده‌كات و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان) بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیار وایه‌ چه‌ندین شانۆكاری كورد له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدار بن و زنجیره‌یه‌ك چالاكیی جۆراوجۆری له‌باره‌ی ڕه‌وشی شانۆی كوردی ئه‌نجام ده‌درێت.

بڕیار وایه‌ چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆ بینه‌رانی شانۆ بگوازرێته‌وه‌.