ئۆپیک پڵەس لە ئاستی پابەندبوون بە کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکۆڵێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئۆپیک پڵەس لە ئاستی پابەندبوون بە کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکۆڵێتەوە

رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) و ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە دەرەوەی ئۆپیک، کە بە ئۆپیک پڵەس نادەبرێت، لێکۆڵینەوە لە ئاستی پابەندبوونی وڵاتان لە کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، دەکۆڵێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2020، ئۆپیک پڵەس کۆ ببێتەوە و تاوتوێی پابەندیی وڵاتان بە بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بکات.

رۆژی 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) گەیشتنە رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی ئەمساڵەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە تا ئێستا 22 ملیۆن ون 312 هەزار و 264 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا 785 هەزار و 79 کەس گیانیان لەدەست داوە، نرخی نەوتی جیهانی بۆ کەمتر لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دابەزی.