پەنابەرێکی گەنجی عێراقی رووداوێکی ”تیرۆریستی“ لەسەر رێگایەکی خێرای ئەڵمانیا، ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2020، داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵیی عێراقی لەسەر رێگایەکی خێرای شاری بەرلین ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە.
رووداوەکە رۆژی سێشەممە رووی داوە و داواکاری گشتیی ئەڵمانیاش بە ”رووداوێکی تیرۆریستی“ ناوی بردووە، چونکە گەنجەکە دوای پێکدادانەکە، لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتووەتە خوارەوە و دروشمی ئاینی گوتووەتەوە.