كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمریکا پشتگیریی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لەبارەی تیرۆری ڕەفیق حەریری دەکات

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازیی لە بڕیارێکی دادگای نێودەڵەتیی تایبەت بە تیررۆی ڕەفیق حەریری کردووە کە تێیدا سەکردەیەکی حزبوڵای لوبنان مەحکووم کراوە کە دەستی لەو ترۆرەدا هەبووە.

دوێنێ سێشەممە 2020.8.18 دادگای نێودەڵەتیی لە لاهای لە دانیشتنێکدا تایبەت بە دۆسیەی تیرۆری ڕەفیق حەریری و کوشتنی ٢١ هاووڵاتیی دیکەی لوبنانی، سەرەنجام سەکردەیەکی حزبوڵای لوبنان بەناوی سەلیم جەمیل عەیاش ناسراو بە (موسلم) بە تاوانبار ناسێندرا، هاوکات سێ کەسی دیکەش بەناوکانی (ئەسەد سەبرا، حەسەن حەبیب مەرحی و حەسەن عەنیسی) بە بێتاوان ناسێندران.

لەمبارەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە: "ئەو بڕیارەی دادگا جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی دادپەروەری و کۆتاییهێنانە بە پارێزبەندیی تاوانباران و ئەمەش بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی لوبنان زۆر پێویست و زەروورە".

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەم بڕیارە ئامانجی سەرەکیی حزبوڵای لوبنان و پشتیوانە سەرەکییەکەی، واتە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە ڕوو".

١٥ ساڵ پێش و رۆژی 14ی شوباتی 2005 ڕەفیق حەریری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی لوبنان، وەزیری ئابووریی ئەوکات و پاسەوانەکانی و ٢١ هاووڵاتیی دیکەی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خوێناوی کوژران.

شەش ساڵ پێش دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە دۆسیەی ڕەفیق حەریری، بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەستی بە کارەکانی کرد.

هاوکات لەمبارەوە سەعد حەریری، کوڕی سەعد حەریری کە بۆ ماوەیەک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بووە، ئاشکرای کرد ئەنجامی ئەو حوکمەی دادگا قەبووڵ دەکەم و جەختی کردەوە: "ڕاستییەکە ئەمڕۆ دەرکەوت و تەنیا جێبەجێکردنی دادپەروەری ماوە".

هاوکات چوار ئەندامی حزبوڵای لوبنان بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی کران.