لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد

رۆژ لە دوای رۆژ بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت، ئەم دابەزینەش كاریگەریی زۆری كردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتیان، چونكە هەموو شتێك نرخەكەی بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020.8.18 لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی دیکەی تۆمار كرد، و لە بازاڕەکانی تورکیا١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٧٤١ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئابووریناسانی توركیا، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرە هۆكارەكەی (خستنەڕوو و داواكردنە)، واتە هەر شتێك خستنەڕووی لە بازاڕ كەم بوو، نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، دۆلاریش خستنەڕووی كەمە، بۆیە بەهاكەی بەرز بووەتەوە و لیرەش دابەزیوە.

یەكێك لەو مەترسییانەی لە میدیاكانی توركیا باسی لێوە دەگرێت، زیاتر دابەزینی بەهای لیرەی توركییە، چونكە زۆربەی پێشبینییەكان دەری دەخەن تا كۆتایی ئەمساڵ، نرخی ١ دۆلار بۆ ٨ لیرەی توركی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ئابووریی توركیا بەرەو هەرەسهێنان دەبات.