عێراق کۆمپانیای چێڤرۆنی نەوتیی ئەمریکی لەسەر گرێبەستی کێڵگەیەکی گەورەی نەوتی عێراق، رێککەوتنێک واژۆ دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-8-2020، رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە رێککەوتنی سەرەتایی حکوومەتی عێراق و چێڤرۆن لەکاتی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، واژۆ دەکرێت.
رێککەوتنەکە بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیای چیڤرۆنە لە کێڵگەی نەوتی ناسریە، کە بە کێڵگەیەکی نەوتیی گەورەی عێراق دادەنرێت و پێشبینی دەکرێ نزیکەی چوار ملیار و 400 ملیۆن بەرمیل نەوت، لەخۆ بگرێت.