نەزاهە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دابەشنەکردنی خۆراکی بایەعی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەزاهە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دابەشنەکردنی خۆراکی بایەعی دەکات

دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراقی لە دابەشنەکردنی خۆۆراکی بایەعی لە چوار مانگی رابردوو، دەکۆڵێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17-8-2020، فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تیمێکیان بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی بازرگانی پێکهێناوە.

ئەرکی تیمەکە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دابەشنەکردنی ئەو ماددە خۆراکییانە دەکۆڵێتەوە، کە لە فۆرمی بایەعیدا هاتوون و ماوەی چوار مانگە دابەش نەکراون.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی ئەو وڵاتە هۆکاری دابەشنەکردنی ئەو خۆراکانەی بەسەر. هاووڵاتییان بۆ دابین نەکردنی پارە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە گەڕاندووەتەوە.