هاوشێوەی زۆرینەی وڵاتانی دونیا کۆڕۆنا زیانی گەورەی لە کەرتی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستانیش داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوشێوەی زۆرینەی وڵاتانی دونیا کۆڕۆنا زیانی گەورەی لە کەرتی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستانیش داوە

شارەزایەکی بواری گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، کۆڕۆنا زیانێکی گەورەی لە کەرتی گەشتیاری داوە و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان خەریکە به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت.

نادر ڕۆستی، نووسەر و شارەزای گەشتوگوزار، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆر لاوه‌ زیانی پێگەیاندووین، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ گشتی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، بەتایبەت خاوه‌ن میوانخانه و چێشتخانه‌ و كۆمپانیا و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی گه‌شتیاری، به‌و پێیه‌ی كه‌ هیچ رێگا و ده‌روازه‌یه‌ك نییه‌ گه‌شتیار لێیه‌وه‌ بێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بووەته‌ هۆی به‌تاڵ بوون و بێكاربوونی هۆتێله‌كان و بنكه‌كانی تری گه‌شتیاری".

گوتیشی: "له‌ ماوەی چەند مانگی رابردوو زیانی زۆر به‌ خاوه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه‌وتووه‌، تاكو ئێستاش به‌رده‌وام زیانیان پێ ده‌كه‌وێت و رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، واته ژمارەی‌ شوێنە گه‌شتیارییەکان به‌ره‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چن".


ڕاشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به ‌هه‌نگاو هاتوچۆ و جوڵه‌ی گه‌شتیاری ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌موومان به‌ چاوی خۆمان دارمانی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندە ئه‌وه‌نده‌ی تر گرانتر ده‌كات و كێشه‌ی زیاتر بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌بێت".