بەوێنە.. هونەرمەندێک لە ئاسن چەندین کەلوپەلی سەرنجڕاکێشی دروست كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. هونەرمەندێک لە ئاسن چەندین کەلوپەلی سەرنجڕاکێشی دروست كردووە

هونەرمەند بێهزاد شەکیبا، ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەدایك بووە. بەهۆی حەز و خولیای بۆ کاری هونەری جوانکاری و لەحیمکاری (چەلەنگەری) لە تەمەنی ١٧ ساڵی دەستی بە كاری چەلەنگەری كردووە و چەندین بەرهەمی جوانی خولقاندووە.

بێهزاد شەکیبا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرەتا دەستم بە دیکۆراسیۆن و کاری ڕازاندنەوە کرد و لە هەمانکاتدا لە کارگاکانی دیکەی جۆشکاری (لەحیمکاری) و نەجاڕیش کارم کردووە".

هونەرمەند شەكیبا گوتیشی: "تا فێری ئەو هونەرە بووم زۆر زەحمەتم كێشاوە، بەهۆی زەحمەتی زۆرەوە و پێویستم بە كاتێكی زۆر بووە و كەم كەسیش ئەو كارە دەكات."

بێهزاد شەکیبا یەكێكە لەو هونەرمەندانەی ئێران كە بە شێوازی جیاواز تازەگەری لە هونەری ئاسنگەری و لەحیمکاریدا کردووە و باسی لەوەش كرد كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری كەلوپەلی كەلەپووری بەشێوەیی هونەری دروست كردووە.