قەڵای دیاربەكر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 

دەكەوێتە پارێزگای دیاربەكری باكووری كوردستان، بەیەكێك لە شوێنەوارە مێژوویی و گەشتیارییەكانی شارەكە دادەندرێت.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕێكخراوی یونسكۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1488 و لە سەردەمی دەوڵەتی ڕۆم دروست کراوە، دیوارەکانی لەدوای دیواری چین، بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیهاندا.

بەرزیی دیوارەكانی لە نێوان 10 بۆ 12 مەتره‌، پێنج كیلۆمەتریش درێژە، دیوارەكانی لە بەردی ئاسایی بازڵتیی ڕەش و خشت دروست كراوە.

چەند دەروازەیەکی ھەیە کە بریتین لە دەروازەی چیا، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ، لەكۆندا وەك شوێنێكی قایم بۆ بەرگریكردن لە شارەكە بەكار هێنراوە، لە ساڵی 2005دا لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆ بەفەرمی بە یەكێك لە شوێنەوارە مێژووییەكانی جیهانییەكان ناسێندرا، بەو هۆیەشەوە ساڵانە ژمارەییەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە سەردانی دەكەن، بەڵام وەك سەرجەم ناوچەكانی دیكه‌ی كوردستان لەلایەن حكوومەتی توركیا پشتگوێ خراوە و نۆژەن نەكراوەتەوە.