ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و جیهانی پاڵپشتیی رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و جیهانی پاڵپشتیی رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل دەکەن

ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پاڵپشتیی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسرائیل دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.

ئەو وڵاتانەی تا ئێستا پاڵپشتیی خۆیان بۆ رێککەوتنەکە دەربڕیوە:

- سەڵتەنەتی عومان: هیواداری رێککەوتنەکە لە ئاست هیوای گەلانی ناوچەکە بێت.

شانشینی بەحرێن: پەرە بە هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاشتی دەدات.

- میسر: هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتەوایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

- یەکێتیی ئەوروپا: هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

- ئەڵمانیا: رێککەوتنێکی مێژووییە.

- یابان: هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

- فەرەنسا

- ئیتاڵیا: هەنگاوێی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.