شانەی راگەیاندنی ئەمنی وردەکاریی هێرشەکەی داعش لە سووریاوە ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شانەی راگەیاندنی ئەمنی وردەکاریی هێرشەکەی داعش لە سووریاوە ئاشکرا دەکات

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی وردەکاریی هێرشەکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە، ئاشکرا دەکات.

شانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو 31 چەکداری داعش ل سنووری شاری رەققە لە سووریا، هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، داوە.

چەکدارەکان خەڵکی سنووریا بوونە و هەموویان لەلایەن سوپای عێراقییەوە دەستگیر کراون.

هەروەک لە بەیانامەکەدا هاتووە، چەکدارەکان 344 فتیلی بۆمب و 140 کارتۆنی بچووکی ماددەی تەقەمەنییان پێبووە.