ئێران دەستبەسەرداگرتنی چوار کەشتیی وڵاتەکەی رەت دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران دەستبەسەرداگرتنی چوار کەشتیی وڵاتەکەی رەت دەکاتەوە

دیپلۆماتکارێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بەسەرداگرتنی چوار کەشتیی پڕ لە نەوتی وڵاتەکەی، رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 14-8-2020، رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، چوار کەشتی بەناوەکانی لۆنا، باندی، بێرینگ و بیلا، کە نەوتی ئێرانیان بۆ ڤەنزوێلا دەگواستەوە، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

حوجەت سوڵتانی، باڵوێزی ئێران لە ڤەنزوێلا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هیچ کەشتییەکی وڵاتەکەی دەستی بەسەردا نەگیراوە و ئەو هەواڵانەی باس لەوەش دەکەن، بەشێکن لە ”شەڕی دەروونی دژی ئێران“.

حوجەت سوڵتانی هەروەها رایگەیاندووە، نە کەشتییەکان ئێرانین و نە خاوەنەکانیان و نە ئاڵای ئێرانیشیان بەرز کردووەتەوە، ”سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێ بەو درۆیە شکستی خۆی، کە ئێمە پێمان چەشتووە، قەرەبوو بکاتەوە“.