فەلەستین بە پەلە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات دەپچڕێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەلەستین بە پەلە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات دەپچڕێنێت

حکوومەتی فەلەستین بڕیارێکی بەپەلە دەدات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، دەپچڕێنێت.

ریاز ئەلمالیکی، وەزیری دەرەوەی فەلەستین رایگەیاندووە، باڵوێزی حکوومەتەکەیان لە ئیمارات کشاندووەتەوە و پێویستە ”بەپەلە“ ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت.

ریاز ئەلمالیکی هەروەها رایگەیاندووە، کشاندنەوەی باڵوێزی فەلەستین لە ئیمارات بە رێنوێنیی مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی و دوای رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل، بووە.

رۆژی پێنجشەممە 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.