سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە

سێ وڵاتی عەرەبی دوای ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.

رادیۆی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمریکی ناوی ئەو وڵاتانەیان بۆ رۆژنامەی (قودس)، کە لە قودس دەردەچێت، ئاشکرا کردووە.

هەروەک رادیۆی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئیمارات، هەریەکە لە وڵاتانی شانشینی بەحرێن، سەڵتەنەتی عومان و سودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.

رۆژی پێنجشەممە 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.