حکوومەتی عێراق دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەجەف دابین ناکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی عێراق دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەجەف دابین ناکات

نەخۆشانی شێرپەنجە لە شاری نەجەفە لە باشووری عێراق باس لەوە دەکەن، کە حکوومەتی وڵاتەکەیان ماوەی دوو مانگە هیچ بڕە دەرمانێکی بۆ دابین نەکردوون.

ئەو نەخۆشانە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایاگەیاندووە، جددینەبوونی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و گرنگینەدان بە نەخۆشخانی شێرپەنجە، دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو نەخۆشانە رووبەڕووی مەرگ ببنەوە.

ئەو نەخۆشانە داوایان کردووە دەرمانی تایبەت بە شێرپەنجەیان  بۆ دابین بکرێ، کە هەروەک خۆیان دەڵێن، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ماوەی دوو مانگە هیچ بڕە دەرمانێکی بۆ دابین نەکردوون.