داعش هاوشێوەی 2014 لە سووریاوە دزە دەکاتە ناو خاکی عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داعش هاوشێوەی 2014 لە سووریاوە دزە دەکاتە ناو خاکی عێراق

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هگاوشێوەی داگیرکاریی یەکەمیان، لە سووریاوە دزە دەکەنە ناو خاکی عێراق.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق داوە، بەڵام تا ئێستا کاتی دزەکردنەکە و شوێنەکەی، ئاشکرا نەکراوە.

ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای عێراق زیاتر لە 20 چەکداری داعشی دەستگیر کردووە.

پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و لە چەند رۆژێکی کەمدا، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەین و ئەنباریان داگیر کرد.