نیان عەزیز باسی رەوشی تەندروستیی خۆی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نیان عەزیز باسی رەوشی تەندروستیی خۆی دەکات

نیان عەزیز، خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار، چەند ڕۆژێکە توشی پەتای کۆرۆنا بووە و دەڵێ: "ئێستا ڕەوشی تەندروستیم جێگیرە".

نیان، لەبارەی ڕەوشی تەندروستی خۆیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێکە توشی کۆرۆنا بوومە، ئێستا ڕەوشی تەندروستیم باش و جێگیرە، دڵنیام بەسەر ئەو پەتایەدا زاڵ دەبم، ھیوادارم ھەموو لایەک سەلامەت بن و دووربن لەو پەتایە".

نیان عەزیز، خەڵکی سلێمانییە، وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداری لە فیلمی سینەمایی کلاسیکۆ کردووە، کە چەندین خەڵاتی جیھانی بەدەست ھێناوە.