بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی سوپای ئەمەریکا لە پارێزگای سەڵاحەدین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی سوپای ئەمەریکا لە پارێزگای سەڵاحەدین

تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمشەو سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین(٦٤ کیلۆمەتر لە باکووری بەغدا) کراوە.

تۆڕەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە رایگەیاندووە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەوتنە خوارەوەی ئەو مووشەکانە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

بنکەی ئاسمانیی بەلەد-ی سوپای ئەمەریکا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە دژی تیرۆریستانی داعشە.