ئاسایشی یەكێتی لە كەلار رۆژنامەنووسێكی ئافرەت دەستگیر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاسایشی یەكێتی لە كەلار رۆژنامەنووسێكی ئافرەت دەستگیر دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، رۆژنامەنووسێكی ئافرەت لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.

ئازاد عوسمان، بەرێوەبەری رادیۆی دەنگ لە كەلار، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2020، لە كاتی ئامادەكردنی راپرسییەكدا بۆ یەكەی رۆژنامەوانی مافی مرۆڤ لە رادیۆی دەنگ، كارمەندی رادیۆكەمان (رێناس ساڵح كەریم) لەلایەن مەفرەزەیەكی ئاسایشی کەلارەوە لە ناو بازاڕی كەلار بۆ ماوەیەك دەستبەسەر کرا".

گوتیشی: "ئەگەر چی ئەو باج و ناسنامەی كاركردنی خۆی پێشانی مەفرەزەكە داوە، بەڵام کارمەندەکانی ئاسایش پێیان گوتووە کە دەبێ لەگەڵیاندا بچێت بۆ ئاسایشی كەلار و پێیان گوتووە کە ئەمە فەرمانی بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی كەلارە و مەفرەزەكە بە زۆر ئەو رۆژنامەنووسەیان بردووە و پاشان لە رێگای چوون بەرەو بنکەی ئاسایش رێگەیان داوە بڕوا بەو مەرجەیی رۆژی یەكشەممە سەردانیان بکات".


گوتیشی :" ئێمە لە رادیۆی دەنگ سەركۆنەی ئەم رەفتارەی ئاسایش دەكەین بەتایبەت ئەو مەفرەزەیە و خودی بەڕێوبەی ئاسایشی كەلار كە لە بری ئەوەی خۆیان یاسا جێبەجێ بكەن، كەچی هەرخۆیان پێشێلی دەكەن و مافی رۆژنامەوان كە بە یاسا دیاری كراوە، ژێرپێی دەخەن و بڕیار لەوە دەدەن رۆژنامەنووس چی بكات و چی نەكات".