به ‌ڤیدیۆ.. عه‌ینه‌دین گۆرانی بۆ مه‌رگی سابیر كوردستانی ده‌ڵێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به ‌ڤیدیۆ.. عه‌ینه‌دین گۆرانی بۆ مه‌رگی سابیر كوردستانی ده‌ڵێ

عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی، هونه‌رمه‌ندی میللی كورد، گۆرانییه‌ك بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی کورد سابیر كوردستانی ده‌ڵێ.


عه‌ینه‌دین، به‌ گۆرانی و لاواندنه‌وه‌ باسی كۆچی دوایی كوردستانی ده‌كات و ده‌شڵێ:"ئه‌و گۆرانییه‌ بۆ كۆچی دوایی سابیر كوردستانیه‌".


ڕۆژی 2020/8/10، سابیر كوردستانی به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ڕۆژی دواتر له‌ گۆرستانی ڕه‌حیماوه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ خاك سپێردرا.


مانگی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار (باسنیوز) وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی توشبوونی به‌ كۆرۆنای سابیر كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

 

كوردستانی، له‌ ساڵی 1955 له‌ كه‌ركوك له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌شێك له‌ گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌كان گۆرانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه‌.