وەبەرهێنانی سلێمانی: بەپێی پلانێک رێگری لە دووبارەبوونەوەی گرفتی یەکەکانی نیشتنەجێبوون دەکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەبەرهێنانی سلێمانی: بەپێی پلانێک رێگری لە دووبارەبوونەوەی گرفتی یەکەکانی نیشتنەجێبوون دەکەین

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی سلێمانی ڕای گەیاند لە زۆربەی پڕۆەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون گرفتی جۆراو جۆر ھەیەو لە ھەوڵی ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیرین بۆ چارەسەرکردنیان.

عەزیز ئیبراھیم، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "زۆرینەی یەکەکانی نیشتەجێکردن کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دروست دەکرێن گرفتی خزمەتگوزاریان ھەیە وەک ئاو، کارەبا،ئاوەڕۆ، ڕێگاوبان و خوێندن و تەندروستی، ئەوەش وایکردووە ھاووڵاتییان ڕەخنە و گلەییان ھەبێت".

گوتیشی: "ئێستا بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ھەوڵی ئامادەکردنی پلانێکی چارەسەرین بۆ ئەو بابەتە،بۆ نمونە کۆمپانیایەک بیەوێت یەکەی نیشتەجێکردن دروست بکات، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری دیکەی وەک فەرمانگەی کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییەکانی دیکە گفتوگۆ دەکەین و ڕێکدەکەوین لەسەر ئەنجامدانی کارەکان بە گوێرەی پەیوەندیدارییەوە، بەمەش خزمەتگوزاری تەواو بۆ یەکەکان دابین دەکرێت و ھاووڵاتییان گرفتییان نابێت".

باسی لەوەشکرد "بەدەر لەوە لەپلانەکەدا ئەوەش ھەیە کە فۆرم بۆ فەرمانگەکان بنێردرێت بۆ ئەوەی بزانرێت چەند کەس بێ خانووە دواتر بدرێتە کۆمپانیا بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونیان بە ئاسانکاری تەواو و خزمەتگوارییەوە بۆ دابین بکرێت".