حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پەیڕەوی لێكوڵینەوەی شایستەیی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پەیڕەوی لێكوڵینەوەی شایستەیی دەكات


دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە هاوكاری چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەسانی پسپۆڕ، ڕەشنووسی پەیڕەوی لێكۆڵینەوەی پرۆژەكان (Feasibility Study Guidelines) بۆ چەند سێكتەرێك ئامادە كرا، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە وۆركشۆپێكی تایبەت بە پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەڕێوە چوو.


زاگرۆس سیوەیلی بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی لە وۆركشۆپەكەدا فەرمانبەرانی پسپۆڕی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەشدار بوون و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ناوەڕۆكی ڕەشنووسی ئامادەكراو كرا و لەسەر ئەو بنەمایە ڕەشنووسەكە هەموار دەكرێت و بەفەرمی دەكرێت.


زاگرۆس سیوەیلی ئاماژەشی بەوە داوە لە هەفتەكانی ئایندەدا وۆركشۆپی تایبەت بە چەند سێكتەرێكی تر ڕێك دەخەن و ڕەشنووسی تایبەت بەو سێكتەرانەش لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆ دەكەن، ئەم پەیڕەوە سوودی دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی گونجاوترین پرۆژە بۆ جێبەجێكردن و هاوكاری وەزارەتەكان، تا بتوانن ئەو پرۆژانە ریزبەند بكەن كە زۆرترین سوودی ئابووری و كۆمەڵایەتیان دەبێت.