هەولێر.. قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە

 

پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەمڕۆوە ئەو نۆ پڕۆژەیەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەبێت پابەندی ئەو نرخانەبن کە بۆیان دیاریکراوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە هەر پرۆژەیەک پابەندی ئەم نرخانە نەبێت رووبەرووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.