بەهای لیرەی توركی دیسان بەرانبەر بە دۆلار دابەزی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی دیسان بەرانبەر بە دۆلار دابەزی

لە كاتێكدا هاووڵاتیانی توركیا چاوەڕوان بوون لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزین بەرز ببێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ١٣_٨_٢٠٢٠ دیسان لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ ١٣_٨_٢٠٢٠ بەهای لیرەی توركی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار دابەزی كە ماوەی دوو ساڵ دەبێت بەو شێوەیە دانەبەزیوە کە ئەویش١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بۆ٧٤٠ لیرەی توركی بەرز بووەوە.

بەرات ئالبەیراك وەزیری دارایی و ئابووری توركیا، لە دیمانەیەكیدا بۆ (CNN)ی توركی، ئاماژەی دا راستە لیرەی توركی دادەبەزێت و بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئابووریی توركیا بچووك نەبووەتەوە و گەورەتر بووە.