عێراق نزیکەی دوو ملیار دۆلار لە بواری سەربازی خەرج دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق نزیکەی دوو ملیار دۆلار لە بواری سەربازی خەرج دەکات

عێراق نزیکەی دوو ملیار دۆلاری ساڵانە لە بواری سەربازی خەرج دەکات و گرووپە توندرەو و تیرۆریستییەکانیش بەردەوام کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی لەو وڵاتە، دەکەن.

بەپێی ریزبەندییەکی نوێی جیهانی، کە دەزگای (Global Firepower) بۆ ساڵی 2020 بۆ 138 وڵات رێکی خستووە، عێراق پلەی 72ـەمی لە زۆرترین خەرجیی سەربازی، وەرگرتووە.

بەپێی ریزبەندییەکە، عێراق ساڵانە ملیارێک و 730 ملیۆن دۆلار بۆ پڕچەککردن و مەشقکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکات.

ئەمریکا بە خەرجکردنی بڕی 750 ملیار دۆلاری ساڵانە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی وەرگرتووە و دوای ئەویش چین بە خەرجیکردنی 237 ملیار دۆلاری ساڵانە بۆ دامەزراوەی سەربازی، دێت.

ئەگەرچی ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق خەرج دەکرێ، بەڵام تا ئێستا توانای پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان نییە و گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان بەردەوام لە سنوورەکانەوە دزە دەکەنە ناو عێراق و لە شارەکانیشدا، کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.