تەندروستیی راپەڕین: هونەر رەسووڵ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی راپەڕین: هونەر رەسووڵ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە

دوای رەوانەکردنی تەرمی هونەری تەمەن 38 ساڵ، کە خێزاندار بوو و باوکی کچێک بوو، بۆ پزیشکی دادیی رانیە و ئەنجامدانی توێکاری، دەرکەوتووە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
لەمبارەیەوە تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رای گەیاند كە لە پزیشکی دادیی رانیە توێكاری بۆ تەرمەكەی كراوە و دەرکەوت هونەر رەسوڵ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی بۆ (كوردستان ٢٤) ئاشكرا كردووە: "بۆ دڵنیایی زیاتر و لەسەر خواستی کەسوکارەکەی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا، بەڵام دوای دووباره توێکاری بۆ تەرمەکەی، ئەنجامەکان هەمان ئەنجامی رانیه بوون".
لێپرسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی رانیە ئاماژەی بەوەش کرد، هونەر پێشتر نەشتەرگەریی دڵ (فتح صدر)ـی بۆ کراوە، چونکە نەخۆشیی دڵی هەبووە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٠، هونەر رەسوول، لە شوێنی خۆپیشاندان و گرژییەکانی رانیە، لەپڕ تەندروستیی تێکچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، راستەوخۆ گیانی لەدەستدا، هاوڕێ و ئەوانەی لەکاتی رووداوەکەدا لەگەڵی بوون، سەرەتا پێیان وابوو هۆکاری گیانلەدەستدانی زمانهەڵگەڕانەوەیە.