ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس

ژمارەیەک خۆپیشاندەری بەغدا دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتن و وەزیری ناوخۆش فەرمانێک دەردەکات.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێ، ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا هەوڵی کردنەوەی رێگا داخراوەکان لە نزیک پردی موعەلەقی بەغدا دەدات و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی چەکەکەی دەدەن.

ئەفسەرەکە بەردەوام هەڕەشەی گوللە تەقاندن دەکات و خۆپیشاندەرەکان لێی نزیک دەبنەوە و دیخەنە سەر زەوی، بەڵام ناتوانن چەکەکەی لێوەربگرن.

دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی کردووە ئەو خۆپیشاندەرانەی هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر ئەفسەرەکەیان داوە، دەستگیر بکرێن و حەوالەی دادگا بکرێن.

عوسمان غانمی هەروەها فەرمانی کردووە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پۆلیسانەی لەو کاتەدا لە شوێنی رووداوەکە بوون، پێک بهێنرێت، چونکە بەرگرییان لە ئەفسەرەکە نەکردووە.