پشدەر.. وەزارەتی کارەبا بودجەی نۆژەنکردنەوەی ھێڵی کارەیای قـەڵادزێ  ــ  ھـێـرۆ  دابین دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پشدەر.. وەزارەتی کارەبا بودجەی نۆژەنکردنەوەی ھێڵی کارەیای قـەڵادزێ  ــ  ھـێـرۆ  دابین دەکات

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھێڵی کارەبای قەڵادزێ – ھێرۆ نۆژەن دەکاتەوە بۆ ئەو مەبەستە بڕە بودجەی پێویستی تەرخان کردووە.

موحسین حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی ھێرۆ بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ھێڵی کارەبای قەلادزێ بۆ سنووری شارەدێی ھێرۆ چەند گرفتێکی ھەبوو، هەر بۆیە کەموکورتی لە پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتییان دروست دەبوو، بۆیە دوای گەیاندنی ئەو داواکارییەمان بە وەزارەتی کارەبا، خۆشبەختانە بەڵێنی چارەسەرکردنیان پێ داین".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە بڕی (٩٠ ملیۆن) دینارمان بۆ دابین کراوە و دوای کاری پێویست، کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بە کارەکانی دەکات".

بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەدێی ھێرۆ: "بە تەواوبوونی کاری نۆژەنکردنەوەکە، گرفتی لاوزای و کەمیی پێدانی کارەبا و پچڕانی کارەبا لە شارەدێی ھێرۆ و سەرجـەم گـوندەکـانی چارەسەر دەبێت".