سەرکردەیەکی باڵای ئیخوان موسلیمین لە زیندان گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی باڵای ئیخوان موسلیمین لە زیندان گیانی لەدەست دا

سەرکردەیەکی باڵای رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهان لە زیندانێکی میسردا، گیانی لەدەست دا.

میدیا میسرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-8-2020، عیسام ئەلعوریان، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی گرووپی ئیخوان موسلیمینی میسر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

عیسام ئەلعوریان، کە لە ساڵی 2013ـەوە بەهۆی ئەندامبوون لە رەوتی ئیخوان موسلیمین دەستگیر کرابوو، لە گرتووخانەی (تەڕڕە) لە نزیک قاهیرە کۆچی دوایی کردووە.

دوای لەسەر کار لادانی محەمەد مورسیی سەرکۆماری پێشووی میسر لە ساڵی 2013، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین، عەبدولفەتاح سیسیی وەزیری بەرگری ئەوکاتی میسر، خۆی وەک سەرکۆماری میسر ناساند و ئیخوان موسلیمینی خستە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

پێشتریش لە 17-6-2019، محەمەد مورسی لەکاتی دادگاییکردنیدا لە دادگای تاوانەکان لە قاهیرە، کۆچی دوایی کرد.