ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باڵی مریشکی بەستوودا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باڵی مریشکی بەستوودا دۆزرایەوە

حکوومەتی خۆجێی لە شاری شینزنی چین، ئەم دواییانە رای گەیاندووە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر باڵی مریشکی بەستووی بەرازیلی دۆزیوەتەوە.

بە گوێرەی زانیاریی تۆڕی (بلۆمبێرگ)، دەسەڵاتداران داوایان لە کڕیاران کردووە، خواردنی هاوردەکراو لە دەرەوە نەکڕن.

باڵی مریشکی بەستوو لە کارخانەیەکی پیشەسازی بە ناوی (ئوروا ئەلیمۆنتس) لە ویلایەتی (سانتا کاترینا)ی باشووری بەرازیل هاوردە کراوە.

راگەیاندراوەکە ئەوەی روون کردووەتەوە، کە ئەو پشکنینەی لەسەر ئەو کەسانە کراوە، کە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بەرهەمەیەدا هەبووە، هەموویان نەرێنی بوون.

دەسەڵاتداران ئامۆژگاریی کڕیارانی بەرهەمە بەستوو و دەریاییەکانیان کردووە، لە چوارچێوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرنا، بە ئاگا بن و پارێز بکەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسان لە شاری یانتای باکووری چین، سێ نموونەی ئەو خۆراکە دەریاییە هاوردەکراوانەیان دۆزیوەتەوە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەرازیل بە دووەم وڵاتی جیهان دادەنرێت، کە ئێستا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دوای ئەوەی زیاتر لە 3 ملیۆن و 170 هەزار تووشبووی بە ڤایرۆس هەیە، لەناویاندا 104 هەزار و 264 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، لە شاری وۆهانی چین دەرکەوت، دواتر بوو بە پەتایەکی بەربڵاو و تا ئێستا 20 ملیۆن و 808 هەزار کەسی تووش کردووە.

زانایان پێیان وایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە بازاڕەکانی ئاژەڵان لە شاری وۆهان، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.