گوڵاڵە.. بەهۆی دەستڕێژی داعشەوە هاووڵاتییەك کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوڵاڵە.. بەهۆی دەستڕێژی داعشەوە هاووڵاتییەك کوژرا

بەڕێوەبەری ناحیەی (گوڵاڵە)ی سەر بە خانەقین ڕای گەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی دەستڕێژی گوللەی داعش هاووڵاتییەك لە سنوورەکە گیانی لەدەست داوە.

یەعقووب یووسف، بەڕێوەبەری ناحیەی گوڵاڵە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2020، هاووڵاتییەك لەناو گێڵگەكەی خۆی لە سنووری گوندی (ئیسلاح)ی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستڕێژی گوللەی لێ كراوە".

ئاشكراشی كرد، ئەو هاووڵاتییە دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی ئەو هێرشەی داعشەوە گیانی لەدەست داووە ، بە نەتەوە عەرەب بووە و ناوی (مەهدی ساڵح)ە و ئێستاش هێزە ئەمنییەكانی گوڵاڵە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

ماوەیەكە جارێكی تر لە سنووری خانەقین و دەوروبەری تیرۆریستانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ كردووەتەوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان.