سەركردەیەكی پێشووی یەكێتی: پەكەكە ده‌ست به ‌خه‌باتی مه‌ده‌نی بكا چیتر خەڵك بە كوشت نادا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی پێشووی یەكێتی: پەكەكە ده‌ست به ‌خه‌باتی مه‌ده‌نی بكا چیتر خەڵك بە كوشت نادا

”دەبێت توركیا و پەكەكە سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بپارێزن“

ئه‌ندامێكی پێشووی سەركردایەتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا دەكات، حكوومەتی توركیا ڕێز لە سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بگرێت، هاوكات بە پێویستیشی دەزانێت پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چەك دابنێت و دەست بە خەباتی مەدەنی بكات.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە ئەنجامی بۆردومانی توركیا، دوو ئەفسەری كوردی هێزەكانی پاراستنی سنوور كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراقی فیدراڵن، شەهید بوون.

لەمبارەیەوە جه‌میل هه‌ورامی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتی و یەكێك لە سەركردە سەربازییەكانی حزبەكە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”له‌م سه‌رده‌مەدا مۆدیلی خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌ر پەكەكە خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرێت، هه‌م خه‌ڵكیش به ‌كوشتن نادات، هه‌میش باشووری كوردستان ده‌پارێزێت و نایشێوێنێت“.

ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەو دەزانێت لە ماوەی ڕابردوودا ڕێگەی مەدەنیش تاقیكراوەتەوە، كەچی حكوومەتی توركیا به‌هێز چۆتە ناو شاره كوردییه‌كانه‌وه‌، بەڵام ”ئه‌مجاره‌ش باشه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بكات، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی توركیا په‌كه‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌".

دووپاتیشی كردەوە، دەبێت پەكەكە و توركیا سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق بپارێزن.