ئێران بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان نەوت بە هاووڵاتییانی خۆی دەفرۆشێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان نەوت بە هاووڵاتییانی خۆی دەفرۆشێ

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەمکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان، نەوت بە هاووڵاتییانی خۆی دەفرۆشێ.

مەحمود واعیزی، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئاستی قازانجی کڕینی نەوت لە سووی دانانی پارە لە بانکەکان، زیاترە.

مەحمود واعیزی ئاماژەی بە داڕشتنی پرۆژەیەک بۆ فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی بە هاووڵاتییان کردووە و رایگەیاندووە، بەپێی پرۆژەکە، هاووڵاتییانی ئێران دەتوانن لە هەزار بەرمیل تا چەند هەزار بەرمیلێک نەوت، بکڕن.

پلانەکە دەرچەیەکی ئابوورییە بۆ رزگاربوون لەو گوشارانەی ئەمریکا خستوویەتییە سەر ئێران و لە کاتێکی دیکەدا وردەکاریی پرۆژەکە و چۆنێتیی خستنە ناو بۆرسەی نەوت لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ئاشکرا دەکرێت.