بە ڤیدیۆ.. تەندروستیی بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەیەکدا تێک دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. تەندروستیی بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەیەکدا تێک دەچێت

رەوشی تەندروستیی سەرۆکی رژێمی سووریا لە کۆبوونەوەیەکی وڵاتەکەیدا تێک دەچێت.

رۆژی چوارشەممە 12-8-2020، بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا وتارێکی بۆ ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەی، پشکەش کرد.

لە میانی وتارەکەدا، بەشار ئەسەد تووشی سەرسوڕان بووە و رایگەیاند، کە پێویستە کەمێک ئاو بخواتەوە، دوای چەند چرکەیەکیش بە زمانێکی تێکەڵەوە داوای مۆڵەتی کردووە بۆ ئەوەی پشووێکی کورت بدا.

دوای پشوودان، بەشار ئەسەد گەڕایەوە سەر شانۆ بۆ تەواوکردنی وتارەکەی و رایگەیاند، ”پزیشکەکان خراپترینی نەخۆشەکانن“، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی خۆی پزیشکە و تووشی ئەو بارودۆخە بووە.

سەرۆکی رژێمی سووریا هەروەها رایگەیاند، کە لە نیوەڕۆی رۆژی پێشترەوە نانی نەخواردووە، بۆیە گوشاری خوێنی دابەزیوە و لەکاتی پشووەکەشدا، ”کەمێک خوێ و شەکر“ی خواردووە و رەوشی تەندروستی ئاسایی بووەتەوە.

بەشار ئەسەد، کە پزیشکی چاوە، لە ساڵی 1965 لەدایک بووە، دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی، کە سەرۆکی رژێمی سووریا بوو، لە 17-7-2000 بووە سەرۆکی رژێمی سووریا.