کەلار.. پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دروست دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەلار.. پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دروست دەكرێت

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، کارەکانی پرۆژەیەكی دیکەی نیشتەجێبوون کە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەران، دەدست پێ بکات.

مەحموود لەتیف، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2020، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە نێوان قەزای كەلار و ناحیەی رزگاری دەست بەكارەکانی دەکرێت."

گوتیشی: "پرۆژەكە هەزار و 122 یەکە لەخۆ دەگرێت و بۆ مامۆستایان و فەمانبەرانی رزگاری دروست دەكرێت".

راشی گەیاند:"پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "گاردینیا" جێبەجێ دەكرێت و یەكێتیی مامۆستیانی كوردستان سەرپەرشتی دەكات و ئێمە تەنیا لەڕێگەی كوالییتەوە چاودێریی دەكەین."