ئامادەکاری بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئامادەکاری بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە ئێستا ئامادەکاری بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق دەکرێت.

جەمال کۆچەر،پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادار کردەوە کە بەھۆی سەرقاڵییان بە بابەتەکانی دیکەوە ناتوانن پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ ئامادە بکەن و لەسەر بودجەی ساڵی ڕابردوو (٢٠١٩) دەڕۆن".

گوتیشی: "ھاوکات پێشیان ڕاگەیاندین کە ئێستا دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢١ و دوای تەواوکردنی دەینێرنە ئەنجوومەنی نوێنەران و پاش تاوتوێکردنی بڕگەکانی پەسند دەکرێت".

سەبارەت بە ئەوەی لە بودجەی ٢٠٢١ ماف و شایستە داراییەکانی کورد تا چەند ڕەچاو کراوە، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە سەر پێکھاتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو گرفتانەی ئێستا سەبارەت بە وەستاندنی ناردنی بودجە و مووچە لەنێوانیاندا ھەیە".