جووتیارێکی کورد بامیەیەکی ڕەنگ سوور بەرھەمدەھێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جووتیارێکی کورد بامیەیەکی ڕەنگ سوور بەرھەمدەھێنێت

جووتیارێکی دەشتی سەنگاو لە سنووری چەمچەماڵ بامییەیەکی ڕەنگ سووری بەرھەمێناوە و بەنیازە ساڵی داھاتوو بیخاتە بازاڕەوە کە تام و ڕەنگی تایبەتییە و دەڵێ بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە.

شێخ جەمالی کربچنە، جووتیارێکی نمونەیی گوندی گربچنەی دەشتی سەنگاوە لە قەزای چەمچەماڵ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تۆوی ئەو بامیەیەم لە وڵاتی بەریتانیاوە بۆ ھاتووە کە بامیەیەکی ڕەنگ سوور و ناسکە و بۆ یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان دەچێندرێت و بەرھەم دەهێنرێت".

گوتیشی: "وێڕای ناسکی و بەتامی بامییەکە، شارەزایان دەڵێن لە بامیە ئاساییەکە زیاتر بەسوود و خێراترە بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە بەتایبەت کە ڕۆژانە چەند دەنکێکی بە کاڵی لێ بخورێت".

ئەو جووتیارە باسی لەوەشکرد ھەموو ئەو تایبەتمەندیانەی ئەو جۆرە بامیەیە وای کردووە خواستێکی زۆری لەسەر بێت بۆیە بەنیازین ساڵی داھاتوو بیخەینە بازاڕ و ئەگەر توێژینەوەی کشتوکاڵیش پەسندی بکات تۆوەکەشی دەخەینە بازاڕاوە.