دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان مۆڵەتى ژمارەیەک پڕۆژەى وەبەرهێنانى هەڵوەشاندەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان مۆڵەتى ژمارەیەک پڕۆژەى وەبەرهێنانى هەڵوەشاندەوە

بەرپرسێکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند مۆڵەتى ژمارەیەک پڕۆژەى وەبەرهێنانیان هەڵوەشاندووەتەوە کە وەبەرهێنەران لە جێبەجێکردنیان کەمتەرخەم بوونە، هەر وەبەرهێنەر یان کۆمپانیایەکیش کەمتەرخەم بێ مۆڵەتى هەڵدەوەشێندرێتەوە.

مەخلیس سەلیم، بەڕێوەبەرى گشتى یاسایى و کارگێڕى و دارایى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بەهۆى کەمتەرخەمى لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان،دەستەى وەبەرهێنان مۆڵەتى 21 پڕۆژەى لە بوارە جیاجیاکان هەڵوەشاندەوە، چونکە بەشێک لە وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاکان دواکەوتبوون لە کارکردن لە پڕۆژەکان، بەشێکى دیکەش هێشتا دەستیان نەکردبوو بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان".

راشیگەیاند" ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتەکانیان هەڵوەشێندرایەوە چەندین بوار لەخۆدەگرت وەکو پڕۆژەکانى رێگاوبان و پیشەسازى و کشتوکاڵى و بازرگانى، لەوانەش 11 پڕۆژە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و 8 پڕۆژە لە پارێزگاى هەولێر و 3 پڕۆژەش لە پارێزگاى سلێمانى".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بەپێى یاسا زەوى ئەو پڕۆژانە لەو وەبەرهێنەرانە وەرگیراوەتەوە و خراوەتەوە سەر حکوومەت، ژمارەیەک لەو پڕۆژانەش بە وەبەرهێنەرى دیکە دەدرێن ئەگینا بە شارەوانى ئەو شوێنە دەدرێن بۆ جێبەجێکردنیان".

روونیشیکردەوە" لە رووى یاساییەوە ئەو وەبەرهێنەرەى کە پارەى لە پڕۆژەیەک خەرجکردووە بەڵام بەهۆى دواکەتنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى لێوەرگیراوەتەوە، بە ماددە قەرەبوو ناکرێتەوە بەڵکو ئەو ماددانەى بەکارى هێناوە وەکو ماددەى کۆنى بەکارهاتوو هەژمار دەکرێن و ئەو دەستەبەرە بانکییەشى کە دایناوە دەبێتە دەستکەوتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان".