”تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی لە شەودا تاڵانی دەكەن و لە ڕۆژیش هانی ئاژاوە دەدەن“
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

”تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی لە شەودا تاڵانی دەكەن و لە ڕۆژیش هانی ئاژاوە دەدەن“

 

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان هۆشداری بە تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی دەدات و وەبیریان دێنێتەوە كە لە كاتێكدا هانی هاژاوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەدەن كە هەر خۆیان شەوانە لە دەروازە سنوورییەكانەوە قاچاخی دەكەن و ڕێگە نادەن داهاتی پێویست بگاتە خەزێنەی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٠، میدیای لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەر، هانی ئاژاوەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دا، لە كاتێكدا لاهوور جەنگی خۆی بە هاوسەرۆكی حزبێك دەزانێت كە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بەشدارە.

لەمبارەیەوە مەردان خدر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ناكرێت به‌شێك بیت له‌ حكوومه‌ت و دژایەتیی ئەو حكوومەتەش بكەیت كە تێیدایت“.

ئاماژەشی بەوە كرد: ”شه‌وانه‌ گرووپەكانی لاهوور جەنگی به ‌شێوه‌ی نایاسایی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی ماوه‌ به‌سه‌رچوو دەهێننە نێو كوردستان بە قاچاخ، بە ڕۆژیش هانی ئاژاوە دەدەن“.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەگەر ئەو قاچاخییەی تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی رابگیرێت، حكوومه‌ت داهاتێكی زۆرتری بەدەستەوە دەبێت.

بە بڕوای مەردان خدر، تاقمەكەی سەر بە لاهوور جەنگی دەیانەوێت دۆخەكە بە ئاراستەیەكی دیكەدا ببەن و ”ئەوانن ڕێگی لە پێشكەوتنی حكوومەت دەكەن، چونكە پێیەكیان لە حكوومەتە و لە خێروبێری حكوومەت بەشدارن، پێیەكیشیان لە دەرەوەی حكوومەتە، ئەمەش سیاسەتێكی شكستخواردووە و پێشتر تاقیكراوەتەوە و شكستی هێناوە“.