رۆحانی لێدوانێک لەبارەی سەدام حوسێن و داگیرکردنی سعودیە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رۆحانی لێدوانێک لەبارەی سەدام حوسێن و داگیرکردنی سعودیە دەدات

سەرکۆماری ئێران لێدوانێک لەبارەی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق و داگیرکردنی سعودیە و کەنداوی عەرەبی، دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی حکوومەتەکەیدا، رایگەیاندووە، چەکی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی نییە، بەڵکو بۆ ”بەرگریکردنە لەخۆمان“.

حەسەن رۆحانی پەیامێکی بۆ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ناردووە و تێیدا رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران رێگای بە سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق خۆش کردبا، ئەوا سەدام سعودیە، کوێت، قەتەر و هەموو کەنداوی عەرەبی داگیر دەکرد“.

ئەو لێدوانەی سەرکۆماری ئێران دوای پشتگیریکردنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە پرۆژەیەکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە، دێت.